1 رۆژ پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
گه‌ڕێكی نوێی دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا له توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت
ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌ڕێكی نوێی دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا له‌باره‌ی چاره‌نووسی جه‌نگ و ئاگربه‌ست، له توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڤلۆدیمێر زیلینیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاندووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئه‌سته‌نبوڵ شاندی مۆسكۆ و كیێڤ كۆ ده‌بنه‌وه و باس له ئاماده‌كاری بۆ ئاڵوگۆڕی دیله‌كان و دانوستان له‌باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه، سه‌رۆكی ئۆكرانیا پێشنیازی ده‌ستپێكردنی گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانی كردووه ئه‌وانیش ڕۆژێك دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوان و هۆشدارییه به‌رده‌وامه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هه‌ردوو وڵات بۆ ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی جه‌نگ، دوایین جاریش مۆڵه‌تی 50 ڕۆژی دایه سه‌رۆكی ڕوسیا كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ڕانه‌گرێت ئه‌وا سزای نوێی ده‌خاته سه‌ر. ئه‌مڕۆش به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند سزای به‌سه‌ر 135 كه‌شتیی بازرگانی و دوو كۆمپانیای گواستنه‌وه‌دا سه‌پاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی نایاسایی نه‌وتیان بۆ ڕووسیا گواستووه‌ته‌وه و بازرگانیان له‌گه‌ڵ كردووه..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە