21 کاتژمێر پێش ئێستا
200 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: لە دانوستانەكانی غـ.ەززە كشاینەوە و جەنگ بەردەوام دەبێت
پەیام
ئەمریكا لە دانوستانەكانی ئاگربەستی كەرتی غەززە كشایەوە و ترەمپ حەماس تۆمەتبار دەكات و دەشڵێت: جەنگ بەردەوام دەبێت.
دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بەداخەوە ئەمریكا لە دانوستانەكانی ڕاگرتنی جەنگ لە كەرتی غەززە كشایەوە، چونكە حەماس نایەوێت جەنگ كۆتایی بێت و دیلەكان ئازاد ناكات.
تڕەمپ راشیگەیاند، حەماس دەزانێت دوای ئەوەی كە دیلەكانی ئازادكرد چی ڕوو دەدات، بۆیە نایەوێت ڕێكەوتن بێتە ئاراوە، چونكە دیلەكان تاكە كارتی فشاری حەماسە.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، ئەمریكا تاوتوێی دەستەبەركردنی ڕێگای دیكە بۆ ئازادكردنی دیلەكان دەكات و جەنگیش تاكو كۆتاییهاتنی حەماس بەردەوامی دەبێت.
شەوی ڕابردوو ئەمریكا لە ناكاودا لە دانوستانەكان كشایەوە و قەوارەی زایۆنیش هەڵوێستی خۆی گۆڕی و ڕایگەیاند، رازی نابن حەماس مەرجی تەسلیم بوونیان بەسەردا بسەپێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە