1 رۆژ پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

30 وڵات له‌ ناویاندا وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌ن داوای‌ ڕاگرتنی جه‌نگ و گه‌مارۆ ده‌كه‌ن

په‌یام
له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی 30 وڵات بڵاو كرایه‌وه‌ تێیدا داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه‌ و گه‌یاندنی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كه‌ن.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه‌ 30 وڵات واژویان كردووه‌ له‌ نێویاندا به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و كه‌نه‌دا هه‌ن و، ده‌ڵێن: پێویسته‌ جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه‌ ڕابگرێت،  پشتیوانیش له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ نه‌هامه‌تی هاووڵاتیان له‌ غه‌ززه‌ گه‌یشتووه‌ به‌ ئاستێكی بێوێنه‌، ئه‌و ڕێكاره‌ی حكومه‌تی ئیسڕائیل پیاده‌ی ده‌كات له‌ دابه‌ش كردنی هاوكاریه‌كان مه‌ترسیداره‌ و سه‌قامگیری ناهێڵێت، جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بێبه‌شكردنی هاووڵاتیان له‌ هاوكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان جێی قبوڵ نییه‌، داواش له‌ حكومه‌تی ته‌لئه‌بیب ده‌كات ده‌ست له‌ ڕێگری له‌ گه‌یشتی هاوكاریه‌ مرۆییه‌كان هه‌ڵبگرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌و 25 وڵاته‌ ده‌ڵێن: كۆچپێكردنی كه‌رتی غه‌ززه‌ و گواستنه‌وه‌ فه‌ڵه‌ستینه‌كان بۆ شارێكی مرۆیی جێی قوبڵ نیه‌، ئاماژه‌شیان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئاماده‌ن ڕێكاری دیكه‌ بگرنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ له‌ غه‌ززه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: سه‌ردانی چین ده‌كه‌م و پێده‌چێت فلادیمیر پوتینیش ببینم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    30 وڵات له‌ ناویاندا وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌ن داوای‌ ڕاگرتنی جه‌نگ و گه‌مارۆ ده‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گه‌ڕێكی نوێی دانوستانی‌ نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا له‌ توركیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سێ بنكەی ئەتۆمی لە ئێران وێران كراون یان بە تەواوی لەناوچوون

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ڕێ بە گەڕانەوەی دبلۆماتكارەكانی بۆ بەغداد و هەولێر دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    ئه‌مریكا.. له‌ 20 ویلایه‌ت سكاڵا له‌سه‌ر تڕه‌مپ تۆماركراوه‌

  • پێش 1 هەفتە

    ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئیخوان موسلیمین وه‌ك گروپێكی تیرۆریست بناسێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    مەهاتیر محەممەد: ڕۆژاوا بەهۆى بێهەڵوێستیی لەسەر غەززە بەهای ئەخلاقی لەدەستداوە

سەرەتا