14 کاتژمێر پێش ئێستا 192 جار خوێنراوەتەوە

"لە دانوستانەكاندا ناكۆكی ڕووینەدا و سەرمان لە لێدوانەكانی ترەمپ سووڕما"

پەیام 

بزووتنەوەی حەماس ڕایدەگەیەنێت: سەرمان لە لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا سووڕما، چونكە وڵاتانی نێوەندگیر لە هیچ ناكۆكییەك لە میانەی دانوستان ئاگاداریان نەكردووینەتەوە.

تاهیر نونو، سەركردە لە بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین "حەماس" ڕایگەیاند: هیچ ئاماژەیەكی فەڕمییمان لە وڵاتانی نێوەندگیر "میسر و قەتەر"ەوە پێ نەگەیشتووە كە بەربەست بۆ دانوستانەكانی ئاگربەست لە غەززە دروست بووبێت.

حەماس دەڵێت: شۆك بووین بە لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كە حەماس تۆمەتبار دەكات و بەرپرسیارێتیی تێكچوونی گفتوگۆكانی دەخاتە ئەستۆ.

تاهیر نونو، ئاماژەی بە هەوڵی ئەرێنیی میسر و قەتەریش دا و لە نێوەندگیرییدا و لێدوانەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیلی بە هەڵاتن لە ئەنجامی دانوستانەكان ناو برد. ڕایشیگەیاند: هەڵوێستی ئەمریكا سەرسوڕهێنەرە، چونكە بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە دانوستانەكان ڕوویداوە، بەڵام واشنتۆن شتێكی دیكە دەڵێت.

لای خۆیشیەوە بەهەمان شێوە عیززەت ڕەشق سەركردە لە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: لێدوان سەرۆكی ئەمریكا و نێردەی تایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی دانوستانەكانی ئاگربەستەوە پێچەوانەی هەڵسەنگاندنی نێوەندگیرەكانە و لەگەڵ ڕەوتی دانوستانەكان نایەتەوە كە بەرەوپێشچوونی كردەیی بەخۆوە دیوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشتی حەنزەڵە تەنها 180 كیلۆمەتری ماوە بگاتە كەرتی غەززە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر غـ.ەززە بەردەوامە و ئەمڕۆیش دەیانی دیكە شەهید و بریندار بوون

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێردا 11 كەسى دیکە لە غـ.ەززە بەهۆی برسێتییەوە شەهید بوون

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. هێرشێكی چەكداری كرایە سەر باڵەخانەی دادگای شاری زاهیدان

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان: قسە سکى برسیی منداڵانی غـ.ەززە تێر ناكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندەران لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئەمریكا قاپ و كەوچكیان بەرز كردەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    "لە دانوستانەكاندا ناكۆكی ڕووینەدا و سەرمان لە لێدوانەكانی ترەمپ سووڕما"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەریاچەی ورمێ لە 13 هەزار ساڵی ڕابردوودا بۆ یەكەمجار وشك دەكات

سەرەتا