14 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان: قسە سکى برسیی منداڵانی غـ.ەززە تێر ناكات
پەیام
سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات قەیرانێكی ئەخلاقییە، دەشڵێت: قسە و وشە سكی برسیی منداڵانی غەززە تێر ناكەن.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: هیچ شتێك پاساو نییە بۆ تەقاندنەوەی مەرگ و وێرانكاری لە كەرتی غەززە. قەبارە و پانتایی ئەم ڕووداوانە هەر شتێكی تێپەڕاندووە كە بەمدواییانە بینیومانە. ڕاشیگەیاندووە: كارمەندانی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە غەززە لەبەرچاوی ئێمەدا برسی دەبن، هێندە بێهێز و ماندوبوون دەڵێن: هەست دەكەن نە مردوون و نە زیندوون.
گۆتێرێس هەروەها دەڵێت: ناتوانم لێكدانەوە بۆ ئەو ئاستە بەرزە لە بێباكی و كەمتەرخەمییە بكەم كە لەلایەن زۆرێك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە لە نەمانی سۆز و نەمانی ڕاستی و نەمانی مرۆڤایەتی دەیبینین. ڕاشیدەگەیەنێت: ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات تەنیا قەیرانێكی مرۆیی نییە، بەڵكو قەیرانێكی ئەخلاقییە و ئاڵنگاریی ویژدانی جیهانی دەكات.
سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان جەختی لەوە كردووە، لە هەر دەرفەتێكدا دەنگ بۆ دژایەتیی جەنگ بەرز دەكاتەوە، بەڵام قسە و وشە خۆراك بە منداڵانی برسی نادەن و سكیان تێر ناكەن. ئەو دەڵێت: منداڵانی غەززە دەیانەوێت بچنە بەهەشت، چونكە لانی كەم لەوێ خواردنیان دەست دەكەوێت!
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە