20 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
ئالێگری لایەنی باشەی بەشدارینەکردنی ئەیسی میلان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
ماسیمیلیانۆ
ئالێگری ڕاهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لایەنی باش و خراپی بەشدارینەکردنی
یانەکەی لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان بۆ وەرزی داهاتوو دەخاتە ڕوو.
لە
لێدوانێکدا کە پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵی بڵاوی کردووەتەوە، سەرەتا ئالێگری دەڵێت: بەشدارینەکردن
لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان هەم ئەرێنی و هەم نەرێنییە، لایەنی باش و خراپی
هەیە.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا ڕاهێنەرە نوێیەکەی ڕۆسۆنێری وتی: لایەنە باشەکەوەی ئەوەیە کە ڕاهێنانەکان
بە درێژایی هەفتەکە چڕ دەبن، بەڵام لایەنی خراپی نەبوونی یارییە قورسەکان، وەک یارییەکانی
چامپیۆنسلیگ.
لە
درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بەو توانجەی لە مێرکاتۆی یانەکەی دەدرێت لەوەی هەوڵ بۆ
یاریزانی گەنج نادات، ئالێگری ئاماژەی بەوە کرد، حەزی لە زاراوەی "مێرکاتۆی
گەنج" نییە و پێیوایە ئەگەر یاریزانێک باش بێتە یانەکەوە بێ گوێدانە تەمەنی
پێشوازی لێ دەکەن.
لە کۆتایدا ئالێگری دەڵێت: ئەم وەرزە بۆ ئێمە گرنگ
دەبێت، ئێمەش دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ چامپیۆنسلیگ. میلان یەکێکە لە یانە گرنگەکانی
جیهان و پێویستە لە چامپیۆنسلیگدا بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە