5 رۆژ پێش ئێستا 245 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتن لە یانەکە ڕەت دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
داڤید ئالابای نەمسایی بە چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری یانەکەی ڕاگەیاندووە، دەیەوێت لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە.

  ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، داڤید ئالابا گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی لەگەڵ چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە و خواستی بەهێزی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە تیپەکە دەربڕیوە.


ئالابا دووپاتی کردوەتەوە و پێی وایە یەک وەرزی بەهێز و ئاستبەرز بەس دەبێت بۆ گەڕانەوەی بۆ پێگەی سەرەکی لەناو یانەکەدا، یاریزانەکە بە ڕاهێنەرەکەی راگەیاندووە، یاریزانێکی گرنگە دەبێت لە سیستمی نوێی یاریکردن، بەتایبەت کە ئەو ڕاهێنەر پشت بە بنیادنانی هێرش دەبەستێت لە بەرگریکارەکان لە پشتەوە دەبەستێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی توانایەکی زۆر باشی هەیە لەوەی لە نزیک گۆڵەکەی خۆیان مامەڵە بە تۆپەوە بکات.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، هەندێک بەرپرس لە ناو یانەی شاهانە پێیان وایە کە ژیانی وەرزشی ئالابا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی نزیکە، بەڵام یاریزانەکە جەختی لەوە دەکاتەوە کە بەنیازی ڕۆشتنی بەو شێوەیە نییە، بەتایبەتی کە هیچ ئۆفەرێکی فەرمی پێنەگەیشتووە، لەوەش گرنگتر، خواستی یاریزانەکە ڕوونە، ڕکابەریکردن و وەرگرتنەوەی پێگەی سەرەتایی خۆی.

لە کۆتاییدا ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئالابا پێی وایە ئەگەر کاتی ڕۆشتنی هات، ئەوا دەیەوێت بە شێوەیەک بێت کە لەگەڵ پێگەی خۆی لە یاریگادا بگونجێت، بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی سەرکردایەتی لەگەڵ تیپەکەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئالێگری لایەنی باشەی بەشدارینەکردنی ئەیسی میلان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی ڕۆدریگۆ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە تۆتێنهامەوە ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یوفا ڕیزبەندی باشترین یانەکانی چوار وەرزی ڕابردووی بڵاو کردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سێ سزا بەسەر "شتیگن"دا دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتن لە یانەکە ڕەت دەکاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی گیوکیرێش بۆ ئارسیناڵ ئاشکرا دەکرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هۆکاری شکستیان لە هێنانی لویس دیاز و نیکۆ ویلیامز ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی چوار یانەی ڕەت کردووەتەوە

سەرەتا