3 رۆژ پێش ئێستا 150 جار خوێنراوەتەوە

یوفا ڕیزبەندی باشترین یانەکانی چوار وەرزی ڕابردووی بڵاو کردەوە

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی وەک باشترین یانەی چوار وەرزی ڕابردووی ئەوروپا دیاریی کرا .

 ماڵپەری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوفا نوێترین ڕیزبەندی یانەکانی جیهانی بۆ چوار وەرزی ڕابردوودا لەسەر ئاست و ئەنجامەکانیان لە ماوەی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکاندا بڵاو کردەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 117 هەزار خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، هەرچی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیشە بە 108 خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیش بە 107 هەزار خاڵ لە پلەی سێیەم دەبینرێت، مانچستەر سیتیش 102 هەزار خاڵی کۆکردووەتەوە پلەی چوارەمی گرتووە، هاوکاتیش یانەی لیڤەرپووڵ بە 101 هەزار خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدایە.

یانەی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنسلیگیش بە 94 هەزار و 500 خاڵەوە خانەی شەشەمی گرتووە، دواتریش لیڤەرکوزن و دۆڕتمۆند لە پلەی حەوتەم و هەشتەم دێن، پاشانیش یانەی بەرشەلۆنەش بە 83 هەزار و 250 خاڵ بە پلەی نۆیەمی باشترین یانەکانی ئەورووپا دیاری کراوە.

یانەکانی ڕۆما و بەنفیکا و ئەتلەتیکۆ مەدرید و مانچستەر یونایتد و چێڵسی پلەکانی دەیەم تاکو 15یەمی ڕیزبەندی یوفایان بۆ باشترینی چوار وەرزی رابردوو گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئالێگری لایەنی باشەی بەشدارینەکردنی ئەیسی میلان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی ڕۆدریگۆ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە تۆتێنهامەوە ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یوفا ڕیزبەندی باشترین یانەکانی چوار وەرزی ڕابردووی بڵاو کردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سێ سزا بەسەر "شتیگن"دا دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتن لە یانەکە ڕەت دەکاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی گیوکیرێش بۆ ئارسیناڵ ئاشکرا دەکرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هۆکاری شکستیان لە هێنانی لویس دیاز و نیکۆ ویلیامز ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی چوار یانەی ڕەت کردووەتەوە

سەرەتا