2 رۆژ پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
هەڵوێستی ڕۆدریگۆ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە تۆتێنهامەوە ئاشکرا دەبێت
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
هەڵوێستی ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی و هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید
سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە تۆتێنهامەوە ئاشکرا دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی سانتی ئۆنای ڕۆژنامەنووس بێت،
بەرپرسانی یانە لەندەنییەکە داوایان لە ڕیاڵ کردووە مۆڵەتی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ
ڕۆدریگۆ پێ بدەن.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ڕۆدریگۆ بیرۆکەی
گواستنەوەی بۆ تۆتێنهام ڕەت دەکاتەوە و پێی باشترە ئەگەر ڕیاڵ بەجێبهێڵیت ڕوو لە
یانەیەکی گەورەتر بکات، بۆیە لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەک سەبارەت بەو گواستنەوەیە لە
ئارادا نەماوە.
ئەو هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵە تاکو هاوینی 2028 بۆندی
لەگەڵ مەدرید هەیە، بەڵام لەلایەن چابی ئالۆنسۆوە لە پلانەکانی شوێنی نابێتەوە،
هەرچەندە لە 270 یاری 68 گۆڵ و 51 ئاسیستی تۆمار کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە