5 رۆژ پێش ئێستا 250 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە سێ سزا بەسەر "شتیگن"دا دەدات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی بەرشەلۆنە لە یەکەم هەنگاودا وەک سزایەک بۆ تێر شتیگن درێسی ژمارە یەک و شارەی کاپتنی لێ وەردەگرێتەوە.

 لەم هاوینە یانە کەتەلۆنییەکە ڕاشکاوانە ئاگاداری شتیگنیان کردەوە یانەیەک بۆخۆی بدۆزێتەوە و بۆ وەرزی نوێ پشتی پێ نابەستن، بەڵام گۆڵپارێزەکە بڕیاریدا نەشتەرگەری بکات و بەوەش مانەوەی دووپات کردەوە.

لە نوێترین هەواڵدا ڕۆژنامەی سپۆڕتئ نزیک لە بلاوگرانا ئاشکرای کردووە، وەک سزایەک بۆ وەستانەوە دژی بڕیاری یانەکە، شتیگن لە لایەن بەرشەلۆنەوە درێسی ژمارە یەکی لێ دەسەنرێتەوە و پێشکەشی خوان گارسیای گۆڵپارێزی نوێ دەکرێت.

هەروەها باس لەوەش کراوە، بەرشەلۆنە بەوەش ناوەستێت و بڕیاریداوە شارەی کاپتنیشی لێ وەربگرێتەوە و لەدوای یارییە دۆستانەکان فلیک بڕیار دەدات کاپتنی نوێ بداتە کام یاریزانە و دیارییان دەکات.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوە دراوە، بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات شتیگن لە پێکهاتەی تیپەکەشی بۆ وەرزی نوێ دوور بخاتەوە و لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت 80%ی مووچەکەی لێ ببڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئالێگری لایەنی باشەی بەشدارینەکردنی ئەیسی میلان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی ڕۆدریگۆ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە تۆتێنهامەوە ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یوفا ڕیزبەندی باشترین یانەکانی چوار وەرزی ڕابردووی بڵاو کردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سێ سزا بەسەر "شتیگن"دا دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتن لە یانەکە ڕەت دەکاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی گیوکیرێش بۆ ئارسیناڵ ئاشکرا دەکرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هۆکاری شکستیان لە هێنانی لویس دیاز و نیکۆ ویلیامز ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی چوار یانەی ڕەت کردووەتەوە

سەرەتا