23 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی یۆڤانتۆس ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا دەکات کە یانەکە جێدەهێڵێن
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
دامین
کۆمۆڵی بەڕێوەبەری گشتی یانەی یۆڤانتۆس پلانی یانەکەی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە بۆ
میدیاکان ئاشکرا کرد و چارەنووسی زۆرێک لە یاریزانەکانی ڕوون کردەوە.
میدیاکانی
ئیتاڵی چەند لێدوانێکی گرنگی بەڕێوەبەری گشتی خانمەپیرەکە بڵاو دەکەنەوە و سەرەتا
دەڵێت: کۆڵۆ موانی دەیەوێت بگەڕێتەوە یۆڤانتۆس و لەگەڵ پاریس لە گفتوگۆداین، هیچ پەلەکردنێکمان
نییە.
لە
بەردەوامی قسەکانیدا کۆمۆڵی ئاشکرای کرد، لەگەل دوسان ڤلاهۆڤیچ ڕێککەوتن
لەسەرئەوەی ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاویان بەدەست بگات ئەوا ڕێگەی دەدەن لە یانەکە
بڕوات.
لە
بارەی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی سانچۆ، ئەو بەرپرسەی یۆڤانتۆس دەڵێت: ئێمە دوو لە
باشترین باڵەکانی جیهانمان هەیە ئەوانیش کینان یڵدز و فرانچیسکۆ کۆنسێساون، لەگەڵ
نیکۆ کە یاریزانێکی نایاب و باشە، ئەگەر یاریزانێک بڕوات ئەوا لە مێرکاتۆدا ئامادە
دەبین شوێنەکەی پڕ بکەینەوە.
لە
کۆتایدا سەبارەت بە دۆگلاس لویزی بەڕازیلی، کۆمۆڵی دەڵێت: دۆگلاس لویز بێڕێزی بە
هاوڕێکانی و هەموو گروپەکەی کرد، ڕاستەوخۆ دوای ئەوە داوای لێبوردنی کرد و لە
یانەکە دەڕوات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە