7 رۆژ پێش ئێستا 208 جار خوێنراوەتەوە

لاپۆرتا هۆکاری شکستیان لە هێنانی لویس دیاز و نیکۆ ویلیامز ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هۆکاری شکستهێنانیان لە گرێبەستی لویس دیاز و نیکۆ ویلیامز ئاشکرا دەکات.

 لەمیانەی نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەی موندۆ، سەرەتا سەرۆکەکەی بلاوگرانا وتی: ڕاشفۆرد زۆر ڕاستگۆ بوو لەگەڵمان و پێی وتین تاکە خەونی یاریکردنە بۆ بەرشەلۆنە، ئێمەش زۆر خۆشحاڵین گرێبەستمان لەگەڵ کردووە.

سەبارەت بە هێنانی لویس دیاز، لاپۆرتا ڕوونی کردەوە، ڕاستە حەزی بە گواستنەوەی دیاز کردووە، بەڵام بەهۆی داواکارییە زۆرەکەی لیڤەرپووڵەوە گرێبەستەکە زۆر ئاڵۆز بوو، بۆیە ئەوە ڕووینەدا، بەڵام زۆر قەدری ئەو هێرشبەرە دەگرێت، چونکە خواستی ئەوەی هەبوو یارییان بۆ بکات.

لە کۆتایدا پرسیار لە لاپۆرتا کرا بۆچی گرێبەستی نیکۆ ویلیامز شکستی هێنا، لە وەڵامدا ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لەگەڵ کردووە و دیکۆ ماوەی 48 کاتژمێری خستە بەردەم تاکو بڕیار لەسەر داهاتووی بدات، بەڵام جیاوازییەکی گەورە هەبوو لە نێوانیاندا لەڕووی پارەدان و بریکارەکەی، هەربۆیە گرێبەستەکە ڕووینەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئالێگری لایەنی باشەی بەشدارینەکردنی ئەیسی میلان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی ڕۆدریگۆ سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە تۆتێنهامەوە ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یوفا ڕیزبەندی باشترین یانەکانی چوار وەرزی ڕابردووی بڵاو کردەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سێ سزا بەسەر "شتیگن"دا دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتن لە یانەکە ڕەت دەکاتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وردەکاری گرێبەستەکەی گیوکیرێش بۆ ئارسیناڵ ئاشکرا دەکرێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هۆکاری شکستیان لە هێنانی لویس دیاز و نیکۆ ویلیامز ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی چوار یانەی ڕەت کردووەتەوە

سەرەتا