2 رۆژ پێش ئێستا 210 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم واژوو ده‌كه‌ین

په‌یام

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا بەردەوامە لە پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکانی پشکنینی ئاسایشی، بەڵام بەپێی ئەو یاسایەی لەلایەن پەرلەمانەوە دەرکراوە و هاریکاریی لەگەڵ ئاژانسەکە هەڵدەپەسێرێت، پرۆتۆکۆلێکی ھاریکاریی نوێ دیاری دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە تاران، ئاماژەی بەوە کرد ئەو جینۆسایدەی قه‌واره‌ی زایۆنی لە غەززە ئەنجامی دەدات گرنگترین پرسی نێودەوڵەتیی و ناوچەییە و، ڕایگەیاند: "شاھیدی ئەوەین کە ڕژێمی زایۆنی بە بۆردومان کردنی گەلی ستەمدیدەی فەڵەستین و بە بەکارھێنانی چەکی برسێتیی و تینوێتیی لە دژیان بەردەوامە لەو تاوانانەی بە ئامانجی لەناوبردنی فەڵەستین وەک ناسنامەیەک و نەتەوەیەک و خاکێک ئەنجامی دەدات".

بەقائی ئاماژەی بەو گفتوگۆ ئەتۆمییانە کرد کە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوون و، ئەوەی خستەڕوو کە لە کۆبوونەوەکاندا جگە لە پرسی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان ھیچ بابەتێک باس نەکراوە.
هەروەها بەقائی باسی لەوەیش کرد کە پێیان ڕاگەیەندراوە لایەنە ئەورووپییەکان دەسەڵاتی ئەوەیان نییە ئەو میکانیزمە کارا بکەن کە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەڕێنێتەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بانگەوازەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان، بەقائی ڕایگەیاند: "لە ئێستادا ئێران پلانی نییە لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکات. کاتێک بابەتەکە لەگەڵ بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانماندا یاکانگیر بێت، سەبارەت بەم بابەتە بڕیار دەدەین و ڕایدەگەیەنین".
وەزیری دەرەوەی ئێران بەقائی، ئاماژەی بەوەیش کرد کە ئەو یاسایەی لەلایەن پەرلەمانەوە دەرکراوە و هاریکاریی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەڵدەپەسێرێت پابەندکەرە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێران پابەندە بە ڕێککەوتنەکانی پشکنینی ئاسایشی لەگەڵ ئاژانسەکە.
ڕاشیگەیاند: "لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارە پابەندکەرەکەی پەرلەماندا، ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دیاری دەکەین، بۆ ئەوەی ببینین چۆن دەتوانین درێژە بە ھاریکارییەکەمان بدەین. لەوانەیە لە دوو ھەفتەی داھاتوودا بەرپرسێکی ئاژانسەکە سەردانی ئێران بکات و لەگەڵیدا ئەم بابەتە تەکنیکییانە باس دەکەین".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    نوێنه‌ری ئه‌مریكا ده‌چێته‌ ته‌لئه‌بیب و دواتر سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كات

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    به‌هۆی جه‌نگه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ 17 سه‌رباز خۆیان كوشتووه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاكو ئه‌مڕۆ 88 منداڵ به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌زڵوم عه‌بدی: جه‌خت له‌ یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كه‌ینه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لابید: جه‌نگ نه‌وه‌ستێت كاره‌سات ڕوو ده‌دات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕێكه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم واژوو ده‌كه‌ین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو بارهەڵگرانەی چوونەتە ناو غـ.ەززە وەك قەترەیەكن لە دەریای پێویستیی خەڵك

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. دروزییەكان داوای ناوچەی ئۆتۆنۆمی دەكەن

سەرەتا