2 رۆژ پێش ئێستا
177 جار خوێنراوەتەوە
لابید: جه‌نگ نه‌وه‌ستێت كاره‌سات ڕوو ده‌دات
یائیر لاپید ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی غه‌ززه نه‌وه‌ستێت، دیله‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه و ئیسڕائیل سه‌ربازی زیاتر له‌ده‌ست ده‌دات، به‌مه‌ش كاره‌ساتی مرۆیی زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت و جیهانیش ده‌رگاكانی به ڕووی ئیسرائیل و ئیسرائیلییه‌كاندا داده‌خات.
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی قه‌واره‌ی داگیركه‌ر باسی له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بوه‌ستێنێت ئه‌وا دیله‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پارێزراو ده‌بین. ڕاشیگه‌یاندووه: حكومه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهوو نازانێت چۆن له‌باره‌ی كوشتنی سه‌ربازه‌كانی غه‌ززه‌وه ڕوونكردنه‌وه بدات و له شه‌ڕی غه‌ززه شكستی هێناوه.
یائیر لاپید كه پێشتر ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی بووه پێی وایه، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له غه‌ززه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و، ده‌ڵێت: هه‌رجارێك ناوچه‌یه‌ك داگیر ده‌كه‌ین حه‌ماس ده‌گه‌ڕێته‌وه و كۆنترۆڵی ڕێگاوبان و ماڵه‌كان ده‌كاته‌وه. خانیونس چوار جار و جه‌بالیا سێ جار داگیر كراون، به‌ڵام حه‌ماس دێته‌وه و چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە