2 رۆژ پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی: جه‌خت له یه‌كپارچه‌یی سووریا ده‌كه‌ینه‌وه
په‌یام
مه‌زڵوم عه‌بدی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناو ئیداره‌ی خۆسه‌ر نیگه‌رانی هه‌یه له‌وه‌ی به‌بێ گره‌نتیی ده‌ستووری تێكه‌ڵی سوپای سووریا ببنه‌وه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ میدیای سعودی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ڕایگه‌یاندووه: ڕۆژانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق له په‌یوه‌ندییدان. هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه له ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و یه‌ك ئاڵا و یه‌ك سوپا.
ڕاشیگه‌یاندووه: هه‌سه‌ده پابه‌نده به ڕێككه‌وتنی 10ی ئادار كه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع واژوو كراوه.
مه‌زڵوم عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌م نزیكانه گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و لێكتێگه‌یشتنه‌كان ئه‌رێنین. ڕاشیگه‌یاندووه: دوای ڕووداوه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سووریا و سوه‌یدا، لای به‌شێك له پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه وبه‌شێك له لایه‌نه‌كانی خۆسه‌ره‌وه نیگه‌رانی هه‌یه له‌باره‌ی تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا به‌بێ هه‌بوونی هیچ گره‌نتییه‌كی ده‌ستووری. ئه‌مه‌ش شتێكی سرووشتییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە