پێش 2 هەفتە
192 جار خوێنراوەتەوە
هەولێر: سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی پێشوازیی لە وەفدێكی بالای بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی دەكات
پەیام
ئەمڕۆ چوارشەممە 6/8/2025 مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی
كۆمەلی دادگەریی كوردستان، پێشوازیی كرد لە وەفدێكی باڵای بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی
كوردستان، بەسەرۆكایەتیی كاك كامیلی حاجی عەلی رابەری گشتیی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و ئەندامێتی ژمارەیەك لە ئەندامانی
مەکتەبی سیاسیی.
لەدیدارەكەدا جەخت لەسەر پەیوەندیی توندوتۆڵی
برایەتییو تەباییو كاری هاوبەشی ئیسلامیی نێوان هەردوولاكرایەوەو، باس لە دواپێشهاتو
گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێڕاقو هەرێمی كوردستان كرا.
بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی پیرۆزبایی سەركەوتنی
كۆنگرەی پێنجەمی كۆمەڵی دادگەرییو، هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر وەك سەرۆكی
كۆمەڵو، سەرجەم ئەندامانی نوێی سەركردایەتیی كردو، هیواشیان خواست سەركەوتنی كۆنگرەی
كۆمەڵ ببێتە مایەی بەرەوپێشبردنی زیاتری كارو پڕۆژەی ئیسلامیی لە ناوچەكە بەگشتیی.
لەبەرانبەردا مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی
دادگەریی سوپاسی برایانی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی كردو، گوتی: كۆمەڵی دادگەریی
لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بەردەوام هەوێنی برایەتییو تەبایی نێوان ئیسلامییەکانی
کوردستان بووەو، کاری لەپێشینەی ئێمە، بەهێزکردنو پاراستنی برایەتیی ئیسلامیی بوە
لەنێوان لایەنە ئیسلامییەکانداو، لەوپێناوەشدا هەنگاوەكانمان چڕتر دەكەینەوەو بەردەوام
دەبین، بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزییو یەکهەڵوێستی ئیسلامییەکان لە پرسە چارەنووسسازەکاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە