08/12/2025 499 جار خوێنراوەتەوە

توركیا: دەكرێت دیمەشق و هەسەدە لەبارەی بەڕێوەبردنی خۆجێییەوە بگەنە ڕێككەوتن

پەیام 

وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی هەسەدەوە ڕایگەیاند، ناكرێت دوو سوپا لە یەك وڵاتدا هەبێت، بەڵام دەكرێ ڕێككەوتن لەبارەی بەڕێوەبردنی خۆجێییەوە بكرێت.

هاكان فیدان لە قەتەڕ قسەی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز كردووە و ڕایگەیاندووە، حكومەتی كاتیی سووریا هەنگاوی بۆ یەكڕیزیی نیشتیمانی و چارەسەری كێشەی كەمینەكان ماوە، بەڵام تا ئێستا كێشەی پێكهاتە و كەمینەكان چارەسەر نەبووە و سیاسەتی ئیسرائیل بۆ "تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە" ڕێگرە لەبەردەم چارەسەردا.

هاكان فیدان دەڵێت: هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ ئەوەی هەسەدە پابەند بێت بە ڕێككەوتننامەی 10ی ئادارەوە لەگەڵ دیمەشق و ئامادە بێت هێزەكەی تێكەڵ بە سوپای سووریا بكات.

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕاشیگەیاندووە: ناكرێت لە هیچ وڵاتێكدا دوو سوپا هەبێت بەڵام دەكرێ هەسەدە و حكومەت دیمەشق لەبارەی بەڕێوەبردنی خۆجێیی و ئیدارەدانی ناوچەكانەوە، بگەنە ڕێككەوتنی جیاواز؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەڵێت هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵماندایە و ئەمریکاش ڕەتی دەکاتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوای ئاگربه‌ست؛ قه‌یرانی مرۆیی و ته‌ندروستی قووڵتر بوه‌ته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەمەنەوە هێرش کرایە سەر چوار شاری سعودییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ وێرانکردنی ژێرخانی کەمپەکان بۆ کۆچپێکردنێکی بێدەنگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یسرائیل کاتس: فەرمانمان بە سوپا کرد خۆی بۆ شەڕێکی گشتگیر ئامادە بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش کرا و کەسێک بە سەختی بریندار کرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ یه‌مه‌ن نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س كوژراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان. لە هێرشێکی ئاسمانییدا ١٠ کەس کوژران و داوای چۆڵکردنی چەند ناوچەیەکیش کرا

سەرەتا