16 کاتژمێر پێش ئێستا 153 جار خوێنراوەتەوە

كۆشكی سپی: هێزی وشكانی له‌ ئۆكرانیا جێگیر ناكه‌ین


کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ درک بە گرنگی دەستەبەرکردنی ئەمنی بۆ بەدیھێنانی ئاشتی ھەمیشەیی لە ئۆكرانیا دەکات و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا وەک بەشێک لە دەستەبەرکردنی ئەمنی ھێز لە  ئۆكرانیا جێگیر ناکات.
وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا، کارۆلین لیڤیت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا: "بەدڵنیاییەوە دەتوانین یارمەتیدەربین و ھەماھەنگی بکەین، ئاسایشى زیاتر بۆ ھاوپەیمانە ئەورووپییەکانمان دابین بکەین".
وتیشی: "سەرۆک دۆناڵد ترەمپ درک بە گرنگی دەستەبەرکردنی ئەمنی بۆ بەدیھێنانی ئاشتی ھەمیشەیی لە  ئۆكرانیا دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش تیمی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانە ئەورووپییەکان بکات".
جەختی لەوەش کردەوە کە ھەوڵەکان بەردەوامن، بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەخۆ لە چەند ڕۆژی داھاتوودا لەنێوان سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی  ئۆكرانیا ، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی.
ڕاشیگەیاند: "سەرۆک دۆنالد ترەمپ بەردەوام وتوویەتی لەم شەڕەدا خاڵی ناکۆکی لەنێوان ڕووسیا و  ئۆكرانیا ھەیە کە پێویستە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: هێزی وشكانی له‌ ئۆكرانیا جێگیر ناكه‌ین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناتۆ : ٣٠ وڵات کار لەسەر پێدانی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسکی: ئامادەم گفتوگۆی دووقۆڵیی لەگەڵ پوتین ئەنجام بدەم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ئاسۆی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا لە ماوەی دوو هەفتەدا دیاری دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویستە ئۆكرانیا دەستبەرداری ناتۆ و نیمچەدوورگەی كریمیا ببێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی ئەورووپا بەشداریی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و زیلینسكی دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسکی داوادەکات ئاگربەست لە ئاسمان، زەمین و دەریاوە دەستەبەر بکرێت

سەرەتا