1 رۆژ پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

سەركردەكانی ئەورووپا بەشداریی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و زیلینسكی دەكەن

پەیام 

سەركردەكانی ئەورووپا لە كۆبوونەوەكەی نێوان ترەمپ و زیلینسكی ئامادە دەبن كە بڕیارە ئەمڕۆ لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت.

ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین سەرۆكی كۆمیسۆنی ئەورووپا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس ڕایگەیاندووە: لە كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و ئۆكرانیا لە كۆشكی سپی بەشداریی دەكات.

دوانیوەڕۆی دوێنێش ڤۆن دێر لاین و زیلینسكی لە بڕۆكسلی پایتەختی بەلجیكا كۆبوونەوە و دواتریش لە ڕێی ئۆنلاینەوە بەشداریی كۆبوونەوەی "هاوپەیمانیی خۆبەخشان"یان دەربارەی دۆخی ئۆكرانیا كرد.

لەلایەكی دیكەوە كۆشكی ئیلیزێی فەرەنسا لە ڕاگەیەنراوێكدا باسی لەوە كردووە: ئیمانوێل ماكرۆن لە كۆبوونەوەكەی نێوان ترەمپ و زیلینكسی لە واشنتۆن بەشدار دەبێت، ئەمەش لەپێناو هەماهەنگیی نێوان ئەوروپا و ئەمریكا بۆ بەرقەراركردنی ئاشتییەكی بەردەوام بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەوروپا و بەرژەوەندییەكانی ئۆكرانیا.

هەر بەپێی چەند ڕاگەیەنراوێكی فەرمی، سەرۆكی فینلەندا، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیاش لە كۆبوونەوەكەی نێوان ترەمپ و زیلینسكی بەشدار دەبن.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا لە واشنتۆن كۆ دەبینەوە، ئەگەر كۆبوونەوەكە بە باشی چوو بەڕێوە ئەوا كاتی كۆبوونەوەی سێقۆڵی خۆی و پوتین و زیلینسكی دیاری دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ : ٣٠ وڵات کار لەسەر پێدانی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دەکەن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    زێلێنسکی: ئامادەم گفتوگۆی دووقۆڵیی لەگەڵ پوتین ئەنجام بدەم

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئاسۆی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا لە ماوەی دوو هەفتەدا دیاری دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویستە ئۆكرانیا دەستبەرداری ناتۆ و نیمچەدوورگەی كریمیا ببێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی ئەورووپا بەشداریی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و زیلینسكی دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسکی داوادەکات ئاگربەست لە ئاسمان، زەمین و دەریاوە دەستەبەر بکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆڵەندا.. كەنیسەكانی پرۆتستانت داوای داننان بە فەڵەستین لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن

سەرەتا