10 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

ناتۆ : ٣٠ وڵات کار لەسەر پێدانی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دەکەن

په‌یام
سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە ئاماژەی بەوە کرد کە ٣٠ وڵات لەوانە ژاپۆن و ئوسترالیا کار لەسەر چوارچێوەی دڵنیایی ئەمنی بۆ  ئۆکرانیا دەکەن و، ئەمریکا خوازیارە بەشداری لەم دەستپێشخەرییەدا بکات.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و سەرکردە ئەورووپییەکان لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیی ڕووسیا- ئۆکرانیا، روتە بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی دووا.
ڕوتە باسی لەوە کرد لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دڵنیاییە ئەمنییەکان بۆ  ئۆکرانیا کراوە و، لە مانگەکانی ڕابردووشدا بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کیەر ستارمەر و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ٣٠ وڵات لەنێویشیاندا ژاپۆن و ئوسترالیا کاریان لەسەر ئەم دڵنیاییە ئەمنییانە کردووە.
مارک روتە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا خواستی بۆ بەشداری کردن لە چوارچێوەی دڵنیایی ئەمنیدا دەربڕیوە و، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕۆڵی واشنتۆن لەم بوارەدا تاوتوێ دەکرێت.
روتە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ترەمپ بە دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین دۆخەکەی لە بنبەست ڕزگار کردووە، لە هەمان کاتدا گوشاری خستووەتە سەر ڕووسیا، ئەوەیشی خستەڕوو کە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ زۆر سەرکەوتوو بووە.
هەروەها روتە باسی لەوە کرد کە ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ پوتین، سەرۆکی ڕووسیای ڕازی کردووە پێش کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە و، لایەنەکان بڕیار لەوە دەدەن کە ئەو کۆبوونەوەیە لە کوێ ئەنجام دەدرێت.
سکرتێری گشتیی ناتۆ روتە، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەندامێتی  ئۆکرانیا لە ناتۆ بەشێک نییە لە گفتوگۆکانی ئێستا و، ڕایگەیاند: "لە دوای لووتکەکەی ٢٠٢٤ تا ئێستا، هەڵوێستی فەڕمی ناتۆ ئەوەیە کە چوونی  ئۆکرانیا بۆ ناو ناتۆ ڕێگەیەکی بێگەڕانەوەیە، بەڵام ئەوەی لێرەدا باسی دەکەین ئەندامێتی ناتۆ نییە، بەڵکو دڵنیایی ئەمنییە بۆ  ئۆکرانیا کە هاوشێوەی ماددەی پێنجی ناتۆیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ : ٣٠ وڵات کار لەسەر پێدانی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دەکەن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    زێلێنسکی: ئامادەم گفتوگۆی دووقۆڵیی لەگەڵ پوتین ئەنجام بدەم

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئاسۆی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا لە ماوەی دوو هەفتەدا دیاری دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویستە ئۆكرانیا دەستبەرداری ناتۆ و نیمچەدوورگەی كریمیا ببێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی ئەورووپا بەشداریی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و زیلینسكی دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسکی داوادەکات ئاگربەست لە ئاسمان، زەمین و دەریاوە دەستەبەر بکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆڵەندا.. كەنیسەكانی پرۆتستانت داوای داننان بە فەڵەستین لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن

سەرەتا