1 رۆژ پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: پێویستە ئۆكرانیا دەستبەرداری ناتۆ و نیمچەدوورگەی كریمیا ببێت
پەیام
سەرۆكی ئۆكرانیا لە ئەمریكایە، ترەمپیش بە ڕوونی دەڵێت ئەگەر زیلینیسكی ڕێككەوتنی دەوێت پێویستە دەستبەرداری نیمچە دوورگەی كریمیا و چوونە ناو ناتۆ ببێت.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ڤلۆدۆمێر زیلینیسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای وڵاتەكەی گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لوتكەی (ئۆكرانیا - ئەمریكا) ببەستێت.
هاوكات لەگەڵ زیلینیسكی، سەركردەی بەشێك لە وڵاتانی ئەورووپاو ناتۆ چوونەتە ئەمریكا و بڕیارە كۆبوونەوەی بەرفراوان لەبارەی دۆخی جەنگەوە ساز بكەن. دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاندووە، شانازی بە میوانداری كردنی ئەم ژمارە زۆرەی سەركردە ئەوروپییەكان دەكات و، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە گفتوگۆی گرنگ سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی ئەنجام دەدەن.
سەرۆكی ئەمریكا ترەمپ، سەبارەت بە زێلێنسكی ڕایگەیاند: "ئەگەر بیەوێت دەتوانێت دەستبەجێ كۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ڕووسیا بهێنێت، یان دەتوانێت بەردەوامی بە جەنگ بدات"، ئەوەیشی خستەڕوو كە سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا، باراك ئۆباما نیمچە دوورگەی كریمیای بەبێ تەقاندنی یەك گوللە (بە ڕووسیا) بەخشیوە و چیدیكە ناتوانرێت وەربگیرێتەوە.
هەروەها ترەمپ ڕایگەیاندووە: چوونە ناو ناتۆ بۆ ئۆكرانیا ئیدی لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە