12 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

زێلێنسکی: ئامادەم گفتوگۆی دووقۆڵیی لەگەڵ پوتین ئەنجام بدەم


سەرۆکی ئۆکرانیا ، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاند کە ئامادەیە گفتوگۆی دووقۆڵیی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە ئامانجی وەستاندنی شەڕی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ ئەنجام بدات و ئاماژەی بەوەشدا کە کێشە ئاڵۆز و ئازاربەخشەکان تەنھا لە ئاستی سەرکردایەتیدا چارەسەر دەکرێن.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی ئەورووپا کە دوێنێ دووشەممە لە کۆشکی سپی ئەنجامدرا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە ئامادەیە گفتوگۆی دووقۆڵیی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە ئامانجی وەستاندنی شەڕی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ ئەنجام بدات.
وتیشی: "کێشە ئاڵۆز و ئازاربەخشەکان تەنھا لە ئاستی سەرکردایەتیدا چارەسەر دەکرێن".
سەرۆکی ئۆکرانیا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپی وتی: "کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی باشی ھەبوو".
جەختی لەوەش کردەوە کە خاڵی دەستپێک و بابەتی سەرەکی بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا "دەستەبەرکردنی ئەمنی"یە بۆ ئۆکرانیا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناتۆ : ٣٠ وڵات کار لەسەر پێدانی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا دەکەن

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    زێلێنسکی: ئامادەم گفتوگۆی دووقۆڵیی لەگەڵ پوتین ئەنجام بدەم

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئاسۆی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکرانیا لە ماوەی دوو هەفتەدا دیاری دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پێویستە ئۆكرانیا دەستبەرداری ناتۆ و نیمچەدوورگەی كریمیا ببێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی ئەورووپا بەشداریی كۆبوونەوەكەی ترەمپ و زیلینسكی دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسکی داوادەکات ئاگربەست لە ئاسمان، زەمین و دەریاوە دەستەبەر بکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆڵەندا.. كەنیسەكانی پرۆتستانت داوای داننان بە فەڵەستین لە حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن

سەرەتا