10 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌ی تڕه‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه
په‌یام
دیمه‌نی كۆبوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا و سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا له كۆشكی سپی له واشنتۆن، وێنه‌یه‌ك بوو به ئه‌ندازه‌ی هه‌زاران وشه، سه‌رنجڕاكێشیی دیمه‌نه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه و چالاكوانان ده‌ڵێن، وێنه‌كه ده‌ڵێی چیرۆكی باوكێكی توڕه‌یه كه ئامۆژگاریی منداڵه لاساره‌كانی ده‌كات، یان وێنای به‌ڕێوه‌به‌رێكه كه كارمه‌نده‌كانی كۆ كردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌ركی جیاواز ئاڕاتسته‌یان ده‌كات.
له وێنه‌كاندا، تره‌مپ به شكۆوه له پشت مێزه مێژووییه‌كه‌ی نووسینگه‌كه‌ی خۆی له كۆشكی سپی دانیشتووه، سه‌ركرده ئه‌ورووپاییه‌كانیش هاوشێوه‌ی خوێندكار له‌به‌رده‌م مامۆستادا ڕیز كراون وچاویان له زاری تره‌مپه، په‌یامی پشت ئه‌م دیمه‌نه‌ش ده‌ڵێت، زمانی جه‌سته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه هه‌میشه په‌یامی باڵاده‌ستی و بچووككردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، لێره‌دا گه‌یشتووه‌ته لووتكه و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌بێت، ئه‌وروپا پاروویه‌كی چه‌وره بۆ ڕووسیا و ئه‌گه‌ر واشنتۆن نه‌بێت، مۆسكۆ ده‌توانێت به قه‌پاڵێك هه‌ڵیان ده‌لووشێت.
لاوازیی ئه‌ورووپییه‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكایان نییه، شه‌كه‌ت و ماندوو و بێ چاره‌ن و چاوه‌ڕێی پاراستن له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ئه‌و ئه‌ورووپییانه‌ی كه سه‌دان ساڵ داگیركه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقا بوون و داهاتی وڵاتانیان بۆخۆیان ده‌برد، ئێستا ڕیشی خۆیان داوه‌ته ده‌ست تره‌مپ و چاو له‌ده‌ستی ئه‌مریكایه‌كن كه خۆیان دۆزیانه‌وه و دروستیان كرد.
هه‌رچی سه‌رۆكی ئۆكرانیایه كه به هاندانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا خۆی تووشی شه‌ڕێكی گورچكبڕ كرد، له هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ورووپی دۆخی ناهه‌موارتر بوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ (دۆناڵد تره‌مپ) له‌ماوه‌ی ته‌نیا خوله‌كێكدا هه‌شت جار (سوپاس)ی ناوبراوی كرد، ئێستاش سه‌ره‌رای بێئومێدبوونی له ناتۆ و وێرانبوونی وڵاته‌كه‌ی و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی، ناچاره له‌سه‌ر مێزێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا دابنیشێت و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خاكه‌ش ببێت كه مۆسكۆ داگیری كردووه.
سه‌ركرده‌كانی كیشوه‌ره پیره‌كه خۆیان وه‌ك كه‌سایه‌تیی به‌هێز ده‌رده‌خه‌ن به‌ڵام له واشنتۆن وه‌ك (سه‌ركرده‌یه‌كی كارتۆنی) هاتنه به‌رچاو، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ساڵانێكه بودجه‌ی وڵاتیان خستووه‌ته خزمه‌ت خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵكه‌كانیانه‌وه ئێستا ناچارن گرنگی به لایه‌نی سه‌ربازی بده‌ن و خۆیان له دێوی ڕووسیا و چینی زه‌به‌لاح بپارێزن، به‌ڵام به‌بێ هاوكاریی و پشتیوانیی ئه‌مریكا ده‌ستیان له بنی هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رده‌چێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە