2 رۆژ پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
زێلێنسکی داوادەکات ئاگربەست لە ئاسمان، زەمین و دەریاوە دەستەبەر بکرێت
پەیام
سەرۆکی ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕایگەیاند، جەنگی
نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا پێویستە بە ئاشتییەکەی هەمیشەیی کۆتایی پێ بێت و داوای
کرد ئاگربەست لە ئاسمان، زەمین و دەریاوە دەستەبەر بکرێت.
زێلێنسکی دوای
کۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتین لە ئالاسکا، هەڵسەنگاندنی بۆ پەیوەندییەکانی خۆی
لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی ئەورووپا کرد.
سەرۆکی
ئۆکراینا ڕایگەیاند، ئەو سەرکردە ئەورووپیانەی کە پەیوەندی لەگەڵیان گرتووە،
هەڵوێستێکی ڕوونیان هەبووە لەبارەی کۆتایی هاتنی جەنگی ئۆکراینا و لەسەر پێویستی
دەستبەرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی و ڕاستەقینە پێداگرییان کردووە.
زێلێنسکی
وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی ئاگربەست لە ئاسمان و زەمین و دەریاوە، گوتی:
"پێویستە هەموو سەربازان و خەڵکی سڤیلی ئۆکراینا کە بە دیل گیراون، ئازاد
بکرێن و ئەو منداڵانەی کە لە لایەن ڕووسیاوە ڕفێندراون، بگەڕێندرێنەوە بۆ ئۆکراینا".
سەرۆکی
ئۆکراینا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕاشیگەیاند کە پێویستە پشتیوانییەکانی ئەمریکا و
یەکێتیی ئەورووپا ئاسایشێکی درێژخایەن بۆ ئۆکراینا بەدی بهێنێت و گوتیشی:
"هەموو بابەتێکی پەیوەندیدار بە ئۆکراینا پێویستە بە ئامادەبوونی ئۆکراینا
بڕیاری لێ بدرێت و هیچ بابەتێک بە بێ ئامادەبوونی ئێمە، چارەسەرکردنی قبوڵکراو
نییە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە