3 رۆژ پێش ئێستا
241 جار خوێنراوەتەوە
نەبیل مەڕسوومی: 400 تانكەری نەوتی هەرێم لە ئەفغانستان دەستیبەسەرداگیراوە
پەیام
شارەزایەتی بواری نەوت و وزەی عێراق رایدەگەیەنێت، نزیكەی 400 تانكەری نەوتی هەرێمی كوردستان لە سنوورەكانی ئەفغانستان دەستی بەسەردا گیراوە.
نەبیل مەڕسوومی، شارەزەی ئابووری و نەوت و وزە ڕایگەیاندووە، 400 تانكەری نەوت كە لە باكووری عێراق "هەرێمی كوردستان"ـەوە نێردراون لە سنوورەكانی ئەفغانستان ڕاگیراون و دەرفەتی تێپەڕینیان پێ نادرێت.
بەپێی ئەوەی نەبیل مەڕسوومی بڵاویكردوەتەوە، ئەو تانكەرە نەوتانە لە پارێزگای سلێمانی و لە دەروازەی سنووریی باشماخەوە نێردراون و بە سنووری ئێراندا گەیشتوون بە ئەفغانستان بەڵام لەوێ راگیراون.
وەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە، دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان تانكەرە نەوتەكانیان ڕاگرتووە و دەستیان بەسەردا گرتووە، چونكە خراونەتە ژێر پشكنینەوە و هێشتا لەژێر پڕۆسەی پشكنینی دەروازەكانی ئەو وڵاتەدا دەرنەچوون.
نەبیل مەڕسوومی، دەڵێت، ئەو تانكەرە نەوتانە بە قاچاخ هەناردەكراون و نایاساییە، ئەوە خاڵێكی بنەڕەتی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە