7 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

سپێنس دەبێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جێد سپێنسی بە ڕەچەڵەک جامایکی و بەرگریکاری یانەی تۆتێنهامی لەندەنی دەبێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بپۆشێت.

 بەرگریکارەکەی تۆتێنهام شەش یاری بۆ هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی ئینگلتەرا ئەنجام داوە، بۆ یەکەمجار بانگهێشتی تیپی یەکەم کراوە بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی بەرانبەر ئەندۆرا و سڕبیا.

ئەمەش دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە ژیانی یاریزانەکەدا، کە سێ جار لەلایەن سپێرسەوە بە خواستن نێردراوە بۆ یانەکانی ڕین، لیدز و جێنەوا.

ڕۆژنامەی بی بی سی ئاماژە بەوە دەکات، هەرچەندە یەکێتی تۆپی پێ هیچ تۆمارێکی ئایینی یاریزانانی نییە، بەڵام وادادەنرێت سپێنس ببێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان کە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری بکات.

لە لێدوانێکیشدا کە هەمان سەرچاوە بڵاوی کردووەتەوە، سپێنس دەڵێت: زۆر دوعا دەکەم، سوپاسگوزارم بۆ خودای خۆم، لە سەختترین ساتەکانی ژیانمدا و تاریکترین ڕۆژەکان هەمیشە باوەڕم وابووە کە خودا هەمیشە لە تەنیشتم بووە و لەگەڵمدا بوو، شتێکی گەورەیە بۆ من، بەتایبەت ئیمانەکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا یاریزانە موسڵمانەکە وتی: یاریکردنم بۆ تیپی یەکەمی ئینگلتەرا نیعمەتێکی گەورەیە و سەرسوڕهێنەرە، ناتوانم ئەو وشانە بدۆزمەوە کە هەستەکانم دەرببڕم.

لە کۆتایی قسەکانیدا سپێنس دەڵێت: یاریکردن بۆ تیپی یەکەم 100% ڕووداوێکی گەورەیە، یاریزانەکان بەخێرهاتنیان کردم و لە باوەشیان گرتم، منیش سوپاسگوزارم بۆ ئەم دەرفەتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆکاری دوورخرانەوەی تێن هاگ لە ڕاهێنەرایەتی لیڤەرکوزن ئاشکرا دەبێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سپێنس دەبێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی مژدەیەک بە هاندەرانی ئەرجەنتین دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بە سێ قۆناغ یاریگای کامپنو دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نەچوونی مارک گویی بۆ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گاتۆسۆ هێرشێکی تووند دەکاتە سەر ئیسڕائیل

  • پێش 1 هەفتە

    کرووس هۆشداری بە چابی ئالۆنسۆ دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    کاسێمیرۆ لە پێناو هەڵبژاردەی بەڕازیل بڕیارێکی گرنگی داوە

سەرەتا