14 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

مێسی بە لێدوانێک هاندەرانی بێهیوا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە لێدوانێک هاندەرانی وڵاتەکەی بێهیوا دەکات و ڕایگەیاند، ڕەنگە نەتوانێت بەشداری مۆندیال بکات.

 لەدوای بردنەوەیان بەرانبەر ڤەنزوێلاو و تۆمارکردنی دوو گۆڵ، سەرەتا لیۆ وتی: هەست و سۆزێکی زۆر هەیە و لە یاریگادا زۆر ئەزموونم کردووە، هەمیشە دڵخۆشم کە بۆ ئەرجەنتین یاری دەکەم، ساڵانێکی زۆرە چێژ وەردەگرین و کۆتاییهێنان بەم شێوەیەش ئەوەیە کە هەمیشە خەونم پێیەوە دەبینی.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی مێسی دەشڵێت: هەست دەکەم ئەمە دوایین یاریم بوو لە بەردەم هاندەرانی ئەرجەنتین لە وڵاتەکەم، چونکە ئەگەر نەتوانم چێژ وەربگرم و هەست بە باشی نەکەم نامەوێت بەردەوام بم.

لە کۆتایی قسەکانی ئەستێرەکەی تانگۆ، دڵی هاندەرانی زیاتر تووند کرد و ئاشکرای کرد، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنییەوە ڕەنگە نەتوانێت بەشداری مۆندیالی ساڵی داهاتوو بکات، بەڵام تاکو ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    مێسی بە لێدوانێک هاندەرانی بێهیوا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری دوورخرانەوەی تێن هاگ لە ڕاهێنەرایەتی لیڤەرکوزن ئاشکرا دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سپێنس دەبێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی مژدەیەک بە هاندەرانی ئەرجەنتین دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بە سێ قۆناغ یاریگای کامپنو دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نەچوونی مارک گویی بۆ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گاتۆسۆ هێرشێکی تووند دەکاتە سەر ئیسڕائیل

سەرەتا