1 رۆژ پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
سکالۆنی مژدەیەک بە هاندەرانی ئەرجەنتین دەدات
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین مژدە بە
هاندەرانی تانگۆ دەدات لیۆنێل مێسی کاپتنی تیپەکەیان بەشێوەیەکی سەرەکی بەرانبەر
هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا یاریی دەکات.
بەرەبەیانی پێنچشەممە لە کاتژمێر 2:30 خولەک هەڵبژاردەی
ئەرجەنتین میوانداری لە ڤێنزوێلا دەکات لە میانەی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، سەبارەت
بەو یارییە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییەکە سەرەتا سکالۆنی دووپاتی کردەوە کە مێسی لە یارییەکەیان
بەرانبەر ڤەنزوێلا بە شێوەیەکی سەرەکی یاری دەکات، و وتی: ئەگەر ڕاست بێت کە ئەمە
دوا بەشدارییەتی لە پاڵاوتنەکاندا، ئەوا پێویستە چێژی لێ ببینین و من یەکەم کەس دەبم
کە ئەمە دەکەم، چونکە ئەو شایستەیە.
دواتر دەربارەی پێکهاتەی سەرەکی یاریزانان سکالۆنی دەڵێت:
ئۆتامێندی لە ڕاهێنانەکاندا ئامادە نەبوو، بەڵام بەشدار دەبێت، ماک ئالیستەر بە ئەگەری
زۆرەوە بەشێک نابێت، ئامانجمان بەشداریکردنی باشترین یاریزانەکانە، ڕەنگە دەرفەتێک
هەبێت بۆ یاریزانانی گەنجەکان تواناکانی خۆیان نیشان بدەن.
سەبارەت بە داهاتووی خۆی کە تا ساڵی 2026 گرێبەستی هەیە،
ئەو ڕاهێنەرە وتی: بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ هەڵبژاردەکە کار دەکەم، دوور نییە گرێبەستەکەم
نوێ بکەمەوە، بەڵام لە بنەڕەتدا بیرکردنەوەم لە شوێنێکی ترە، هیچ شتێکمان گفتوگۆ نەکردووە،
من باشم و هەست بە ئاسوودەیی تەواو دەکەم. ئەمڕۆ کاتی گونجاو نییە بۆ ئەو بابەتە،
چونکە یارییەکان لە پێشن، بەڵام من بەڕاستی باشم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە