6 کاتژمێر پێش ئێستا 93 جار خوێنراوەتەوە

لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی بە چەند مەرجێک ڕازیبووە یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات.

 بڕیارە 14ی ئەم مانگە لە هەفتەی چوارەمی لالیگا یانە کەتەلۆنییەکە پێشوازی لە ڤالێنسیا بکات، بەڵام گرفتی تەواونەبوونی یاریگای کامپنو کێشەی سەرەکی بوو، چونکە بەرشە نەیدەویست لەوێ بکرێت.

ڕۆژنامەی "موندۆ" ئاشکرای کردووە، ڕێکخراوی لالیگا ڕازیبوون یارییەکە لەسەر یاریگای هۆهان کرویڤ ئەنجام بدرێت، ئەگەر نەتوانن لە یاریگای کامپنو میوانداری بکەن.

سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە یارییەکە لە یاریگای یۆهان کرویڤ بکرێت، یەکەمیان دانانی کامێرای "ڤار" و دڵنیابوون لە پەیوەندی فایبەر ئۆپتیک بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووداوەکەی یارییەکەی ڕایۆ ڤالیکانۆ.

مەرجی دووەمی لالیگا بۆ میوانداریکردن لە یاریگای یوهان کرویڤ ئەوەیە دەستکاری سیستمی ئاودانی چیمەنی یاریگاکە بکرێت تاکو بە باشترین شێوە میوانداری ڤالێنسیا بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لالیگا بە چەند مەرجێک ڕازیبووە بەرشەلۆنە لە یاریگای یۆهان کرویڤ میوانداری ڤالێنسیا بکات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    مێسی بە لێدوانێک هاندەرانی بێهیوا دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری دوورخرانەوەی تێن هاگ لە ڕاهێنەرایەتی لیڤەرکوزن ئاشکرا دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سپێنس دەبێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی مژدەیەک بە هاندەرانی ئەرجەنتین دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بە سێ قۆناغ یاریگای کامپنو دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نەچوونی مارک گویی بۆ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گاتۆسۆ هێرشێکی تووند دەکاتە سەر ئیسڕائیل

سەرەتا