2 رۆژ پێش ئێستا
190 جار خوێنراوەتەوە
گاتۆسۆ هێرشێکی تووند دەکاتە سەر ئیسڕائیل
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
جینارۆ گاتۆسۆی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند،
ناچارن ئەگەرنا یاریی دژی هەڵبژاردەی ئیسڕائیل ئەنجام نادەن.
بڕیارە لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026 ئیتاڵیا
هەشتی ئەم مانگە ڕووبەڕووی ئیسڕائیل بێتەوە.
لەو بارەیەوە گاتۆسۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،
ئاماژەی بەوەکرد، پیاوێکی ئاشتی خوازە و دەزانێت قەوارەی زایۆنی چی بەرانبەر خەڵکی
غەززە دەکات و بە بینینی ئەو کردەوانە دڵی
دەشێکێت و دڵتەنگە، بەڕاستی ئیسڕائیل تاوانبارە و هیوادارە بەم نزیکانە چارەسەرێکی
ئاشتیانە بدۆزرێتەوە.
ڕاهێنەرەکەی ئازۆری دەشڵێت: ناچارن یارییەکە بەرانبەر
ئیسڕائیل بکەن، چونکە لە کۆمەڵەکەیاندایە و پاڵاوتنی مۆندیالیشە، ئەگەرنا بژاردەی
ئێمە نییە، چونکە ئیسڕائیل ناوبانگی نەماوە و هەڵبژاردەکانی ئەورووپا هەمووان لە
یاریکردن بەرانبەری تەواو بێزارن.
لە کۆتایدا گاتۆسۆ وتیشی: بەهۆی هێرشکردنی ڕووسیا بۆسەر
ئۆکرانیا، یەکێتی تۆپی پێی جیهانی ڕووسیایان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دوورخستەوە،
بەڵام سەرەڕای جینۆسایدکردنی فەڵەستینییەکان هێشتا ئیسڕائیل دوور نەخراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە