1 رۆژ پێش ئێستا
157 جار خوێنراوەتەوە
بەرشەلۆنە بە سێ قۆناغ یاریگای کامپنو دەکاتەوە
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
یانەی بەرشەلۆنە بە سێ قۆناغ یاریگا سپۆتیڤای کامپنو
دەکاتەوە یوفاش ڕەزامەندی لەسەر یاریکردنی
تیپەکە لە چامپیۆنسلیگ لەو یاریگایە داوە.
بەپێی زانیارییەکانی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە، پلانی
بەرپرسانی بلاوگرانا ئەوەیە لە قۆناغی یەکەمدا یاریگای کامپنو لە 14ی ئەم مانگە
بکەنەوە، بەڵام 27 هەزار هاندەر لەخۆ بگرێت.
پلانی دووەمی بەرشەلۆنە کردنەوەی بەشێکی دیکەی یاریگای
کامپنویە لە کۆتایی مانگی 10 و ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەرانیش دەکرێتە 45 هەزار و
لەکاتێکدا قۆناغی سێیەمی لە کۆتایی مانگی 11 تەواو بێت و 60 هەزار هاندەر لەخۆ
بگرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان بێت، یوفا ڕەزامەندی نیشانداوە
لەسەر ئەوەی بەرشەلۆنە یارییەکانی چامپیۆنسلیگی لەسەر یاریگای سپۆتیفای کامپنو
ئەنجام بدات، هەرچەندە یاریگاکە بە تەواوی ئامادە نابێت.
هەرچەندە ڕەنگە یەکەم یاریی بەرانبەر پاریس سانجێرمان لەوێ
ئەنجام نەدرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت یارییەکانی دیکە لە یاریگاکە ئەنجام بدرێن دوای
تەواوبوونی کاری پێویسیەکانی و بڕیارە یارییەکانی بەرانبەر ئۆڵۆمپیاکۆس و فرانکفۆرت
و کۆپنهاگن لەسەر یاریگای نوێیەکەی ئەنجام بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە