7 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری دوورخرانەوەی تێن هاگ لە ڕاهێنەرایەتی لیڤەرکوزن ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

هۆکاری دوورخستنەوەی ئێرک تێن هاگی هۆڵەندی لە ڕاهێنەرایەتی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ئاشکرا دەبێت.

 لەم هەفتەیە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە دوای تەنیا سێ یاریی فەڕمی تێن هاگ لە پۆستەکەی دەرکرا.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی هۆکاری دوورخرانەوەی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندووەتەوە، یەکەمیان ئەوەیە لەگەڵ هیچ کەسێکی نێو یانەکە تێن هاگ ڕێکنەدەکەوت، تەنانەت لەگەڵ ستافی ڕاهێنەرایەتی تیپەکەش کە خۆی دەستنیشانی کردبوو.

سەرچاوەکە هۆکاری دووەمیشی بڵاو کردەوە، تێن هاگ تەنیا ڕێگەی داوە بە کۆمەڵێک یاریزان کە خۆی مەبەستی بووە پێشنیازی بۆ بکەن، خاڵی سێیەمیش ئەوەیە یاریزانانی تیپەکە هیچ بیرۆکەیەکی وایان پێنەدراوە لەکاتی یارییەکاندا دەبێت چی بکەن.

لە کۆتایدا بێڵد ئەوەشی خستووەتەڕوو، یاریزانەکانی لیڤەرکوزن سەریان سوڕماوە لەوەی بۆچی لای تێن هاگ ڕاهێنانی فشارکردن بەقەد مەشقکردن گرنگە و هەردووکی لای یەک بە یەکسانی داناوە، هاوکات بەرپرسانی تیپەکەش زووتر ویستوویانە تێن هاگ  دووربخەنەوە و پێیانوایە خراپترین ڕاهێنەر بووە لە مێژووی یانە ئەڵمانییەکەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆکاری دوورخرانەوەی تێن هاگ لە ڕاهێنەرایەتی لیڤەرکوزن ئاشکرا دەبێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سپێنس دەبێتە یەکەم یاریزانی موسڵمان یاری بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سکالۆنی مژدەیەک بە هاندەرانی ئەرجەنتین دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بە سێ قۆناغ یاریگای کامپنو دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نەچوونی مارک گویی بۆ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گاتۆسۆ هێرشێکی تووند دەکاتە سەر ئیسڕائیل

  • پێش 1 هەفتە

    کرووس هۆشداری بە چابی ئالۆنسۆ دەدات

  • پێش 1 هەفتە

    کاسێمیرۆ لە پێناو هەڵبژاردەی بەڕازیل بڕیارێکی گرنگی داوە

سەرەتا