2 رۆژ پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
هۆکاری نەچوونی مارک گویی بۆ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی مارک گویی بۆ یانەی
لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت.
پێش دەخستنی دەرگای مێرکاتۆی هاوینە نزیک بوو لەوەی مارک
گویی بە نزیکەی 35 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە لیڤەرپووڵەوە بکات، بەڵام لەناکاو
گرێبەستەکە شکستی هێنا.
ڕۆژنامەی گاردیان نوێترین زانیاریی لەو بارەیەوە بڵاو
کردەوە بەوەی لەدوایین ساتەکانی مێرکاتۆ ئۆلیڤەر گلاسنەری ڕاهێنەری کریستاڵ پاڵاس
دەستوەردانی لە بڕیاری چوونی مارک گویی بۆ لیڤەرپووڵ کردووە، تەنانەت هەڕەشەی ئەوەشی
کردووە ئەگەر بەرگریکارەکە بڕوات ڕاستەوخۆ دەستلەکار دەکێشێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، دوای ئەوەی مارک گویی
بەشی یەکەمی پشکنینە پزیشکییەکانی بۆ لیڤەرپووڵ کردووە، لەناکاو سەرۆکی کریستاڵ
پاڵاس لە بڕیاری فرۆشتنی پاشگەز بووەتەوە و هۆکاری نەبوونی جێگرەوەیان وەک پاساو بۆ
مارک هێناوەتەوە.
لە کۆتایدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، مارک گویی تەواو لە
بەرپرسانی کریستاڵ پاڵاس تووڕەیە و بەنیاز نییە هیچ گرێبەستێکی نوێ واژوو بکات و
هاوینی داهاتوو پاش ئەوەی بۆندەکەی کۆتایی هات بێبەرانبەر ڕوو لە لیڤەرپووڵ بکات و
بۆ ئەو مەبەستە لەم زستانە گفتوگۆکان بە ئەنجام دەگەینێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە