1 رۆژ پێش ئێستا 152 جار خوێنراوەتەوە

"كورتهێنانی بودجەی عێراق حەوت ترلیۆن و 500 ملیار دیناری تێپەڕاندووە"

پەیام 

ڕوانگەی ئیكۆ عێراق تایبەت بە پرسی ئابووری ڕایگەیاند: كورتهێنانێكی گەورە لە بودجەی عێراقدا هەیە، كە حەوت ترلیۆن دینار تێدەپەڕێنێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا و لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، عەلی ناجی، ئەندامی ڕوانگەی ئیكۆ عێراق ڕایگەیاند: كۆی داهاتەكانی عێراق لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 62 ترلیۆن دینار بووە كە 56 پۆینت حەوت ترلیۆنی داهاتی فرۆشتنی نەوت بووە، بەپێی ئاماری فەرمیی دەوڵەتیش كورتهێنان لە بودجەدا لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە حەوت ترلیۆن و 539 ملیار دینار.

ئیكۆ عێراق ڕایشیگەیاندووە: نرخی ئێستای نەوت نزیكەی 68 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك، بۆ ئەوەی هاوسەنگیی دارایی لە بودجەدا بێتە دی پێویستە نرخی نەوت لەم چوار مانگەی داهاتوودا زیاتر بێت لە 81 دۆلار، ئەمەش شتێكی مەحاڵە.

بەپێی ئەوەی ڕوانگە ئابوورییەكە ڕایگەیاندووە "بەردەوامیی ئەم كورتهێنانە عێراق تووشی بەربەست و ئاڵنگاریی جددی دەكات، بەتایبەت كە جێگرەوەی ئابووریی بۆ نەوت لەئارادا نییە، هەروەها پێویستی بە گرتنەبەری چارەسەری بەپەلە و بەردەوام هەیە. ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە دابەزاندنی خەرجیی بەكاربردن كە پەیوەست نین بە مووچە و كرێوە، بۆ ئەوەی قەبارەی خەرجییەكان كەم بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    "كورتهێنانی بودجەی عێراق حەوت ترلیۆن و 500 ملیار دیناری تێپەڕاندووە"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پسپۆڕێكی عێراق داوای پەلەكردن لە ڕێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٥ دۆلارەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تەیف سامی بۆ شاندی هەرێم: بە دوو مەرج مووچەی مانگی حەوت دەنێرم

سەرەتا