19 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به ته‌واوی پشتیوانی له قه‌ته‌ر ده‌كه‌ین
په‌یام
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "هێرش بۆ سەر دەوحە ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه"
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان-عێراق وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو هێرشە ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه.
لەبارەی هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سەر شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە: "سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئه‌مڕۆى ئيسرائيل بۆ سه‌ر ده‌وحه ده‌كه‌ين كه ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه. به ته‌واوى پشتيوانى قه‌ته‌رين و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە