7 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم: به‌ره‌وپێشچوون له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌دی هاتووه
په‌یام
سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ره‌وپێشچوون له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌دی هاتووه.
ڕافائیل گرۆسی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگارانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئه‌نجامدرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێشتا به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی هه‌وڵه‌كانی ئاژانسه‌كه‌یانه. ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستاش ڕێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی ئه‌منی گشتگیریان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی ڕاشیگه‌یاند: به‌ره‌وپێشچوون له دانوستانه‌كانماندا له‌گه‌ڵ ئێران، به‌دی هاتووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە