11 کاتژمێر پێش ئێستا
477 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌لجه‌زیره: بۆردومانه‌كه‌ی قه‌ته‌ر شكستی هێناو سه‌ركرده‌كان رزگاریان بووه
په‌یام
كه‌مێك پێش ئێستا قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی ناوچه‌یه‌كی له وڵاتی قه‌ته‌ر به ئامانجگرت كه سه‌ركرده باڵاكانی حه‌ماسی تێدا بوو، به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه رایگه‌یاندووه، سه‌ركرده‌كانی سه‌لامه‌تن.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، وته‌بێژی سوپای قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی رایگه‌یاندووه، سوپا و شاباك (هه‌واڵگری ناوخۆیی) به هاوكاری هێزی ئاسمانی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشێكی وردیان ئاراسته‌ی باره‌گای سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد له وڵاتی قه‌ته‌ر.
وته‌بێژی سوپای قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی رایگه‌یاندووه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌ماس كه كرانه ئامانج، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه چالاكییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه و به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆیان له ئه‌ستۆبووه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر و به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ دژی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی.
ئه‌دره‌عی ده‌ڵێت، پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه، هه‌نگاوی پێویست گیرانه‌به‌ر بۆ دووركه‌وتنه‌وه له زیانگه‌یاندن به هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی، له‌وانه به‌كارهێنانی تـهقهمهنی ورد و زانیاری هه‌واڵگری زیاتر.
هاوكات، سهرچاوهڵایهكی باڵای حه‌ماس هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، سه‌ركرده باڵاكانی حه‌ماس له كۆبوونه‌وه‌دابوون بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ڕاگرتنی جه‌نگ و ئاگربه‌سته‌وه، به‌ڵام هه‌موویان له هێرشه‌كه‌دا رزگاریان بووه و سه‌لامه‌تن.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشی داگیركه‌ری زایۆنی بۆسه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون ده‌كه‌ین له قه‌ته‌ر، كه سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی تێدابووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە