5 کاتژمێر پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
بۆردومانی قه‌ته‌ر كرا و هه‌ندێك سه‌ركرده به‌ئامانجگیراون
په‌یام
كه‌مێك پێش ئێستا قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی ناوچه‌یه‌كی له وڵاتی قه‌ته‌ر به ئامانجگرت و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ده‌ڵێن سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس به ئامانجگیراون.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، وته‌بێژی سوپای قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی رایگه‌یاندووه، سوپا و شاباك (هه‌واڵگری ناوخۆیی) به هاوكاری هێزی ئاسمانی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێرشێكی وردیان ئاراسته‌ی باره‌گای سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كرد له وڵاتی قه‌ته‌ر.
وته‌بێژی سوپای قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی رایگه‌یاندووه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌ماس كه كرانه ئامانج، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه چالاكییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه و به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆیان له ئه‌ستۆبووه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر و به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ دژی قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنی.
ئه‌دره‌عی ده‌ڵێت، پێش ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه، هه‌نگاوی پێویست گیرانه‌به‌ر بۆ دووركه‌وتنه‌وه له زیانگه‌یاندن به هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی، له‌وانه به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی ورد و زانیاری هه‌واڵگری زیاتر.
هاوكات، سه‌رچاوه‌ڵایه‌كی باڵای حه‌ماس هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، سه‌ركرده باڵاكانی حه‌ماس له كۆبوونه‌وه‌دابوون بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ڕاگرتنی جه‌نگ و ئاگربه‌سته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی داگیركه‌ری زایۆنی بۆسه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون ده‌كه‌ین له قه‌ته‌ر، كه سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی تێدابووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە