2 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
كاندیدێك: ببمە سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، نەتەنیاهووی داواكراو دەستگیردەکەم
پەیام
زەهران مەمدانی لە ئەگەری دەرچوونی بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، بەڵێنی دەستگیركردنی سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی دەدات.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری زەهران مەمدانی كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانیی نیویۆرك بڵاویكردووەتەوە "بەڵێنی داوە ئەگەر لە كێبڕكێكە سەركەوتوو بێت لە ئەگەری سەردانی بنیامین نەتەنیاهووی داواكراو بۆ ویلایەتەكەی، دەستگیری دەكات".
بەپێی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە مەمدانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ بینامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی دەردەكات و ڕێنمایی بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نیویۆرك دەدات، كە جێبەجێی بكەن ئەگەر نەتەنیاهوو سەردانی شارەكەی كرد و ئەو سەرۆكی شارەوانی بوو.
نیویۆرك تایمز پێشبینیشی كردووە "ئەم هەڵوێستەی زەهران مەمدانی كاردانەوەی گەورە لە نیویۆرك بەدوای خۆیدا بهێنێت، كە یەكێكە لەو ویلایەتانەی گەورەترین ڕەوەندی جولەكەی تێدا نیشتەجێیە".
زەهران مەمدانی بە پشتیوانی دۆزی فەڵەستین ناسراوە، دەبێتە یەكەمین سەرۆكی شارەوانی موسوڵمان لە نیویۆرك كە دژی نەتەنیاهوو هەڵوێستی هەبێت لەكاتێكدا لە نێو پارتەكەیدا كە دیموكراتەكانە هێشتا لایەنگری نەتەنیاهوو كە تاوانباری جەنگە بەدی دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە