3 کاتژمێر پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی قەتەر و سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی چەند دۆسیەیەكیان كرد

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی قەتەر و سەرۆكی ئەمریكا ماوەی دوو كاتژمێر كۆبوونەوە و تاوتوێی چەند دۆسیەیەكیان كرد.

میدیای ئەمریكی ئاشكرایكرد: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ئێوارەخوانێكدا لە نیویۆرك لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی سەرۆكوەزیرانی قەتەر كۆبووەتەوە، ئەوەش دوای چەند ڕۆژێك لە بەئامانجگرتنی دەوحەی پایتەختەوە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە كە هاوپەیمانێكی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا.

بەپێی زانیاری سەرچاوە میدیاییەكان "كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و ئالسانی نزیكەی دوو كاتژمێری خایاندووە و ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئامادەی بووە و تاوتوێی چەند دۆسیەیەكیان كردووە و ئەنجامەكەیشیان بە ئەرێنی ناو بردووە".

لەلایەكی دیكەوە حەمەد مفتاح جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی قەتەر لە واشنتۆن لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی: ئێوارەخوانێكی ناوازە لەگەڵ سەرۆك كۆتایی هات.

 ئاماژەی بەوەیش كرد، ئێوارەخوانەكە لە هاوینەهەواری تایبەت بە گۆڵفی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە بیدمنستر لە ویلایەتی نیوجێرسی بووە. 

سەرۆكی نوێنەرایەتی قەتەر ڕایشیگەیاندووە: لە كۆبوونەوەكەدا سێ دۆسیە تاوتوێكراون، لە پێش هەموویانەوە توڕەیی دەوحە لە هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی، دووەمیشیان دۆسیەی دانوستانەكان بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیل و زیندانییەكان و تەوەری سێیەمیش دۆسیەی ڕێكەوتنی ستراتیژی بەرگریی نێوان ئەمریكا و قەتەر بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    كاندیدێك: ببمە سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك، نەتەنیاهووی داواكراو دەستگیردەکەم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی قەتەر و سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی چەند دۆسیەیەكیان كرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان.. بە زۆرینەی دەنگ دان بە دروستكردنی دوو دەوڵەت لە فەڵەستین نرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بێناوهێنانی ئیسرائیل، ئەنجومەنی ئاسایش تەنها سەركۆنەی هێرشەكانی سەر قەتەری كرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەسەڵاتدارانی ستەمكار چارەنووسیان دەستبەسەری یان دەربەدەرییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوو بڕیار کە مۆڵەتى بە ئەمریکا دەدا هێرش بۆ سەر عێراق ئەنجامبدات، هەڵدەوەشێندرێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکى ئەمریکا لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی قەتەر کۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زۆرینەی وەزیرەكانى نیپاڵ هەڵاتوون و بەشێكیشیان كەوتوونەتە دەست خۆپیشاندەران

سەرەتا