3 کاتژمێر پێش ئێستا
30 جار خوێنراوەتەوە
له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێن به كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك
پەیام
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه ده‌بێته جێگره‌وه‌ی ئینته‌رنێتی وای فای.
هه‌یام یاسری، به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند: كوژاندنه‌وه‌ی "وای فای" به واتای كوژاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت نایه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو گۆڕینیه‌تی به كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك، چونكه زۆر خێراتر و باشتره له وای فای.
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد "وه‌زاره‌ت له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی قۆناغ به قۆناغ خزمه‌تگوزاریی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی وای فای ده‌كوژێنێته‌وه، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك هێڵی كێبڵی بۆ دابین بكرێت، كار بۆ كوژاندنه‌وه‌ی وای فای تێیدا ده‌كه‌ین.
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق وتیشی: به‌پێی خشته و پلانه دانراوه‌كان، وای فای به ته‌واوی له سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوودا ده‌كوژێنرێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی ته‌واو پشت به كێبڵی فایبه‌رئۆتیك واته گواستنه‌وه له ڕێی ڕووناكییه‌وه ده‌به‌سترێت كه خزمه‌تگوزارییه‌كه له ڕێگه‌ی كێبڵه‌وه چه‌ندین جار باشتر كراوه.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقی نرخی ئینته‌رنێتی كێبڵ باشتره به به‌راورد به نرخی به‌شداریكردن و خێرایی ئینته‌رنێته‌كه و وه‌زاره‌ت كاریش له‌سه‌ر زیاتر داشكاندنی له ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی ژێرخان و نزیككردنه‌وه‌ی له بێبه‌رامبه‌ر، ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە