2 کاتژمێر پێش ئێستا
68 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر حەوت پڕۆژەیاسا كۆدەبێتەوە
پەیام
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پرۆژەیاسا و گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژەیەكی دیكە كۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن و دەنگدان لەسەر حەوت پڕۆژەیاسا كۆببێتەوە، لەوانە یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی، یاسای وزەی نوێبووەوە، یاسای دەسەڵاتی ڕێكخستنی ئەتۆمی.
بەگوێرەی بەرنامەی كار، دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای ڕێكخستنی وزەی نوێبووەوە، هەروەها دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای تەندروستیی دەروونی، هەروەها دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەی هاندانی هاوبەش و پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان عێراق و سعودیە، ئەنجام دەدرێت.
هاوكات لە دانیشتنەكەدا هەمواركردنەوەی یاسای چوارەمی وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ كەرتی تایبەت، دەخرێتە دەنگدانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە