2 کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

حەج و عومڕەی هەرێم: ئەو کەسانەى لەسەر ماددەى هۆشبەر لە سعودیە گیراون، کورد نین

پەیام 

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئەو کەسانەى لەسەر ماددەى هۆشبەر لە سعودیە گیراون، پەیوەندى بە ئێمەوە نیە و  خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن".

ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەیە:

راگەیەندراوێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بۆ ڕای گشتی
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت کە ئەو چەند کەسەی لە سعوودیە دەستگیر کراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئەوە روون دەکاتەوە کە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و خاوەن کۆمپانیا بەرێزەکان بەو پەرێ رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دوور پەیوەندی بەو پرسەوە نییە و بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەو کەسانەی لە شاری مەدیینە دەستگیر کراون وێنەکانیان لە میدیا سعوودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئەمانە دانیشتووی کام شوێن و کام ناوچەن.
لە کۆتایدا رایدەگەیەێنت کە پەیوەندی و هەماهەنگیییەکی توندو توڵ و پتەومان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق و هەموو دەزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ هەیە و هەر رێنمایەکیش لە دەستەی حەج و عومڕەی عیراقییەوە دەرچووبێت وەکوو خۆی جێ بەجێ کراوە بۆ بەرچاو روونی هەمووان کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە سعوودیە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە وڵاتی ئێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو دەستکەوتە لە نێوان هەموو شاندی وڵاتانی جیهان
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
١٥/٩/٢٠٢٥

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    مامۆستایانی وانەبێژی دوورخراوە: بە ناحەق لادراوین و داواکارین بکرێین بە گرێبەست

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری سامانە سرووشتییەكان: بەمنزیكانە كێشەكان ڕوو لە چارەسەر دەكەن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەج و عومڕەی هەرێم: ئەو کەسانەى لەسەر ماددەى هۆشبەر لە سعودیە گیراون، کورد نین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    موعین كازمی: هەرێم لە قەیران و ناخۆشییەكانی خەڵکەکەى بەرپرسیارە، نەک بەغدا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تیمی دەزگای بەخشین لە میسڕ هاوكاریی پزیشكێكی كەمئەندامبووی غەززەی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی دا ژوورێكی هاوبه‌ش دژ به‌ قه‌واره‌ی زایۆنی پێك بهێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیاران لە هاوردەكردنی تەماتەی ئێرانی ناڕازین و بۆ ئەو مەبەستەش دەچنە بەغداد

سەرەتا