2 کاتژمێر پێش ئێستا 79 جار خوێنراوەتەوە

موعین كازمی: هەرێم لە قەیران و ناخۆشییەكانی خەڵکەکەى بەرپرسیارە، نەک بەغدا

پەیام

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی شەفاف مامەڵە ناكات و بەرپرسیارە لە دۆخی خراپی خەڵكی هەرێمی كوردستان، نەک بەغدا.

كازمی لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ میدیایەكی نێوخۆیی ڕایگەیاند: بەپێی هەمواری یاسای بودجەی 2023، مەرجە كە ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لەژێر چاودێریی سۆمۆ هەناردە بكرێت، هەروەها داهاتی نانەوتیی خاڵەسنوورییەكان و ڕسومات و هی دیكەیش ڕادەستی گەنجینەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بكات.

بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی "كۆی گشتی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم ساڵانە بە چوار تریلیۆن و 700 ملیار دینار مەزەندە دەكرێت، ئەوەش بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێمەوە پێشكەشكراوە، داهاتی نەوتی تەنكەر و قاچاخیش بەپیی خەمڵاندنەكانی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ ساڵانە چوار تریلیۆن و 800 ملیار دینارە، بەڵام هەرێم بە ڕادەستكردنی داهاتەكان و نەوت پابەند نەبووە كەمێكی زۆر كەم نەبێت".

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونیشیكردەوە "هەڵمەتێكی ڕاگەیاندن لە كوردستاندا هەیە كە بەغداد بە بەرپرسیار لە قەیران و ناخۆشییەكانی خەڵكی هەرێم دەزانێت، بەڵام لە ڕاستیدا حكومەتی هەرێم خۆی لە دروستكردنی ئەو دۆخە بەرپرسیارە، بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەكی شەفاف مامەڵە لەگەڵ بەغدا ناكات".

كازمی دەشڵێت: پارتی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكان بۆ سەپاندنی مەرجەكانی بەسەر حكومەتی فیدراڵیدا سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت و دۆسیەكانی دیكە دەقۆزێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    موعین كازمی: هەرێم لە قەیران و ناخۆشییەكانی خەڵکەکەى بەرپرسیارە، نەک بەغدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    تیمی دەزگای بەخشین لە میسڕ هاوكاریی پزیشكێكی كەمئەندامبووی غەززەی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی دا ژوورێكی هاوبه‌ش دژ به‌ قه‌واره‌ی زایۆنی پێك بهێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیاران لە هاوردەكردنی تەماتەی ئێرانی ناڕازین و بۆ ئەو مەبەستەش دەچنە بەغداد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عومەر گوڵپی: لە 120 ملیار دینار داهاتی سلێمانی، 3 ملیاری بۆ كەرتی تەندروستی بە ڕەوا نابینن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا لە کەرکووک نۆ کەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. دوو هاوسەر بە تۆمەتی دزینی دوو هەزار دۆلار دەستگیر كران

سەرەتا