2 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی لوتكه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه
په‌یام
لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی بڵاو كرده‌وه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنیی بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر كرد. داوای پێداچوونه‌وه‌ش ده‌كات به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كه.
ئێواره‌ی دوێنێ لوتكه‌ی له‌ناكاوی عه‌ره‌بی ئیسلامی به‌ڕێوه چوو، له ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتاییدا لوتكه‌كه سه‌ره‌ڕای سه‌ركۆنه‌كردنی توندی هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ، ڕاشیگه‌یاند: هاوسۆزی قه‌ته‌ڕین و له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵیدا ده‌بین.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شیه‌كی ئیسرائیل بۆ ئه‌گه‌ری دووباره به‌ئامانجگرتنه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه دژی هه‌ر جۆره پلانێكی ئیسرائیلین بۆ سه‌پاندنی واقعی نوێ له ناوچه‌كه‌دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هێرشكردنه سه‌ر شوێنێكی بێلایه‌ن و نێوه‌ندگیر، پرۆسه‌ی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی، دوژمنكاریی سه‌ر قه‌ته‌ریش هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دا‌واشیان كردووه، پێداچوونه‌وه بكرێت به په‌یوه‌ندییه دبلۆماسی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی و ڕێكاری یاساییش به‌رانبه‌ری بگیرێته به‌ر. ڕاشیان گه‌یاندووه: هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی ئیسرائیل بۆ كۆچپێكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ركۆنه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌ین كه بووه‌ته هۆی كاره‌ساتێكی بێوێنه‌ی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە