2 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم: پێویسته پشكنینی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی، ڕایگه‌یاند كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كردویانه، جێبه‌جێ بكرێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی پشكنین.
گرۆسی له وتارێكدا له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ئاژانسه‌كه له ڤییه‌نا ڕایگه‌یاند: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پشكنینی كوره ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ئاماژه‌یه‌كی باش ده‌بێت بۆ ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنی دیكه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران و ئاژانسه‌كه له‌دوای جه‌نگه‌وه، هه‌وڵیان داوه دووباره متمانه له نێوانیان بنیات بنێنه‌وه و كاره‌كانیان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له قاهیره ڕێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پشكنینه‌كانی بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
دوای واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، گرۆسی ڕایگه‌یاند، كه چوارچێوه‌ی كاری نوێ له‌گه‌ڵ تاران پشكنینی هه‌موو دامه‌زراوه و ژێرخانه‌كانی ئێران و دابینكردنی زانیاری له‌سه‌ریان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌وانه‌شه‌وه كه مادده‌ی ئه‌تۆمییانه‌ی تێدایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە