3 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: 50 خوله‌ك پێش هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ته‌ر تڕه‌مپ ئاگادار كراوه‌ته‌وه
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێشتر بڵاو ده‌كرانه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له هێرشی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر ئاگادار كراوه‌ته‌وه و ڕێگری لێ نه‌كردووه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند: دوو به‌رپرسی ئیسرائیلی ئاشكرایان كردووه كه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌واره‌كه، سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پلانی هێرشكردنه سه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌ماسیان له ده‌وحه هه‌یه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه ناتانیاهۆ ته‌نیا 50 خوله‌ك پێش هێرشی سه‌ر ده‌وحه، په‌یوه‌ندی به ترامپه‌وه كردووه و سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاتی ئه‌وه‌ی هه‌بووه هێرشه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر بیوستایه، به‌ڵام "ترامپ نه‌خێری بۆ نه‌كردووه".
هه‌ردوو به‌رپرسه‌كه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه كاتێك ترامپ و ناتانیاهۆ قسه‌یان كردووه، موشه‌كه‌كان هێشتا نه‌ته‌قێنرابوون و ته‌لئه‌بیب هێرشه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه ئه‌گه‌ر تڕه‌مپ ڕازی نه‌بوایه. كه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هێرشه‌كه ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی كه هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ڕێگریكردنی لێی نه‌ناوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە