3 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ته‌نها ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قه‌ته‌ریان كرد
په‌یام
سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامــی له لوتكه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ركۆنه‌ی كرده‌وه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كه‌ن و داوای هه‌نگاوی كرداری ده‌كه‌ن.
له میانه‌ی لوتكه‌ی له‌ناكاوی عه‌ره‌بی ئیسلامییدا له قه‌ته‌ر، كه‌دا ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم، سه‌رۆكوه‌زیرانی مالیزیا داوای كرد، سزا به‌سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنیدا بسه‌پێنرێت و ڕایگه‌یاند: پێویسته په‌یوه‌ندیی بازرگانی و دبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنرێت.
هه‌روه‌ها شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان داوای كرد ئه‌ندامێتیی قه‌واره‌ی زایۆنی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ڕایگه‌یاند: پشتیوانیی پێكهێنانی تیمی كاری هاوبه‌شی عه‌ره‌بی ئیسلامی ده‌كه‌ین بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری كارا دژی ئیسرائیل.
لای خۆیه‌وه مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: هێرشی قه‌واره‌ی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ی تیرۆریستیانه‌یه و پێشێلكردنی هه‌موو هێڵه سووره‌كانه. ڕاشیگه‌یاند: پێویسته له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه‌دا یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بین.
هه‌روه‌ها ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له لوتكه‌ی له‌ناكاوی عه‌ره‌بی ئیسلامییدا ڕایگه‌یاند: دوژمنكاریی ئیسرائیلی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان. ڕاشیگه‌یاند: پێویسته فشاری دارایی له‌سه‌ر ئیسرائیل بكه‌ین و ئه‌زموونه‌كانی ڕابردووش سه‌لماندوویانه ئه‌م جۆره فشاره سه‌ركه‌وتووه.
هاوكات عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆككۆماری میسڕ ڕایگه‌یاند: ده‌ستدرێژیكردنی تاوانكارانه بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ناوچه‌كه بكاته مه‌یدانی پێشبڕكێ بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌مووان. ڕاشیگه‌یاند: خۆبه‌زلزانی و سنووربه‌زاندنی ئیسرائیل وامان لێ ده‌كات كاری جددی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌ش بكه‌ین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە