3 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
پێشنیازێك بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان خراوه‌ته ڕوو
په‌یام
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆ ده‌بێته‌وه و پرسی مووچه و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ بكات وه‌ك بابه‌تی سه‌ره‌كی.
به پێی زانیاریه‌كان ڕێككه‌وتنێك له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكان و حكومه‌تی عێراق له باره‌ی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت كراوه، و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێ بكرێت و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئاشكرایكردووه كه كۆمپانیاكانی نه‌وت ڕازی بوون، به‌وه‌ی له بری ئه‌و 16 دۆلاره‌ی كه بڕیاره بۆ تێچووی به‌رهه‌مهێنانی به‌رمیلێك نه‌وت وه‌ریبگرن، نه‌وت وه‌ربگرن، به‌و واتایه‌ی له بری شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان ڕازین به‌رانبه‌ر ئه‌و نرخه نه‌وت وه‌ربگرن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پێشنیازه به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكردووه كه حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم، دوای ڕه‌زامه‌ندی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ، وه‌ك نیازپاكیه‌ك ده‌ست ده‌كات به ڕاده‌ست كردنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به كۆمپانیای سۆمۆ، به مه‌به‌ستی ساخكردنه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێككه‌وتنه بچێته بواری جێبه‌جێ كردن بڕیاره هیچ مووچه‌یه‌كه‌ی ئه‌مساڵ نه‌فه‌وتێت و له مانگی حه‌وته‌وه سه‌رجه‌م مووچه‌كان دابه‌ش بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە