2 کاتژمێر پێش ئێستا
82 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
په‌یام
به تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره له داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی ئێران بۆ پشیتوانیكردنی گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كان، ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی ئێران‌دا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردووه، سزای به‌سه‌ر دوو تۆڕی هاوكاریی دارایی ئێرانی و زیاتر له 12 كه‌س و دامه‌زراوه‌ی دیكه له هۆنگ كۆنگ و ئیمارات سه‌پاند.
ده‌شڵێت: ئه‌و لایه‌نانه تۆمه‌تبارن به سپیكردنه‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار له داهاتی فرۆشی نه‌وتی ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران و وه‌زاره‌تی به‌رگری و پشتیوانیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌كارهاتوون.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ڕوونی ده‌كاته‌وه، ئه‌م تۆڕانه، كۆمپانیای وه‌همی و دراوی دیجیتاڵییان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌كار هێناوه بۆ خۆدزینه‌وه له سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پاشان ئه‌و داهاته‌یان بۆ پشتیوانیكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌كارهێناوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، دووان له‌و كه‌سایه‌تییه ئێرانیانه‌ی سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، عه‌لی ڕه‌زا دره‌خشان و ئاره‌ش عه‌لیوه‌ندن، كه له‌نێوان ساڵانی 2023 بۆ 2025 هه‌ماهه‌نگییان بۆ كڕینی 100 ملیۆن دۆلار دراوی دیجیتاڵی له داهاتی فرۆشی نه‌وت بۆ ئێران كردووه.
دوای سزاكه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، هه‌موو موڵك و ماڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی سزاكه گرتوونیه‌وه، پاره‌كانیان له ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێن، هه‌ر لایه‌نێكیش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی سزایان ده‌كاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە